دڵی مار لە کوێدایە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-17-00:43:00 - کۆدی بابەت: 3368
دڵی مار لە کوێدایە؟
پرسگەی ئاژەڵ و ڕووەک

هەرچی ئەو ئەندامانەی لە زۆربەی گیاندارە بڕبڕەدارەکانی تردا هەیە. سیفەتی جیاواز لە ماردا ئەوەیە کە قاچی نییە

ناوه‌ڕۆك

پێكهاتەی مار

کە سەیری مار دەکەین تەنها گیاندارێکی درێژی لاواز دەبینین کە قاچی نییە، وەکو سەر و کلک بەیەکەوە نوساون هیچی تر نییە! بەڵام لە نێوانی سەر و کلکدا لاشەیەکی زۆر درێژی ئاڵۆز هەیە. مار بڕبڕەی پشت و کۆئەندامی هەرس و جگەر و دڵیشی هەیە لەگەڵ ماسولکە و لوو، هەرچی ئەو ئەندامانەی لە زۆربەی گیاندارە بڕبڕەدارەکانی تردا هەیە. سیفەتی جیاواز لە ماردا ئەوەیە کە قاچی نییە، لەگەڵ سیفەتێکی تردا کە پێڵوی چاوی نییە، کە ئەو بینینە جێگیرە دەداتە مار. زۆربەی مارەکان لە یەک سی زیاتریان نییە. لە ئەنجامی ئەوەدا بوارێکی زیاتر هەیە بۆ ئەندامە ناو خۆییەکانی تری لەو لاشە لاوازەیدا. بەڵام ماری (ئاسڵە) و هەندێک لە مارەکانی تر دوو سیان هەیە. مار هیچ گوێیەکی نییە لە دەرەوەی سەر بەڵام لە ڕێگەی زەویەوە زۆر هەستیارە بۆ لەرینەوەکان، واتە هەست گەلێکی هەیە قەرەبووی هەستی بیستنی دەکاتەوە. زۆربەی مارەکان دەتوانن بە شێوەیەکی باش ببینن. لە ڕێی جوڵەکانیانەوە نێچیرەکان دەبینن نەک لە ڕێگەی شێوە و ڕەنگیانەوە. مار هەستێکی بۆن کردنی زۆر بەهێزی هەیە لە ڕێگەی بۆن کردنەوە دەتوانێت دۆست و دوژمنەکانی لە یەک جیا بکاتەوە. مار دەتوانێت تەنۆلکە بچوکەکان یان هەر تەنێکی تر لە هەوا و زەویدا وەرگرێت چونکە هەندێ ئەندامی تایبەتی هەیە، بە هەستی کیمیایی دەتوانێت تەنۆلکە کیمیاییەکان لەیەک جودا بکاتەوە کە دوژمنە یان دۆستە یان خواردنە یان هەر شتێکی تر.

ڕیزبەندی جەستەی مار 

ڕیزبەندی جەستەی مار بەمشێوەیە:

گەروو - سورێنچك - سی - دڵ - سی ڕاست(گەر هەیبێت) - جگەر - پەنكریاس - زراو - ڕیخۆڵە - گورچیلە - دەرچە 


سەرچاوەکان



809 بینین